ناسا: هه‌ساره‌یه‌ك له گه‌ردوونه‌وه به‌ره‌و زه‌وی دێت و پێکدادان ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئاسمانیی ناسای ئەمریکا هۆشداریی دا لە هاتنی هەسارەیەکی بچوک بەئاڕاستەی زەوی و پێشبینی دەکات لە 2ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بگاتە نزیک زەوی.
ئاژانسی ناسا ده‌ڵێت، ئەگەری خۆکێشانی هەسارەکە بە زەویدا کەمترە لە 0.41% بەڵام ئه‌و به‌ركه‌وتنه ئەگەرێکی کراوەیە، ده‌شڵێت كه له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به زه‌وی، پێشبینی ناکرێت کاریگەریی گەورە لەسەر زەوی دروست بکات.
هەسارەکە تیرەکەی نزیکەی حەوت پێیە و بۆ یەکەمجار لەساڵی 2018 بینراوە، بەڵام وەک تەنێکی مەترسیدار لەلایەن ناساوە هەژمار نەکراوە، چونكه ناسا ئەو تەنە ئاسمانییانەی بە مەترسیدار داناوە کە تیرەکەیان زیاترە لە 140 مەتر.
PM:10:54:23/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 9344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت