فه‌یسبوك به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كه‌وه‌ رێكلامی سیاسی ده‌سڕێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمپانیای فەیسبووک لەگەڵ چەند کۆمپانییەکی دیکەدا گفتوگۆی کردووە بۆ زیاد کردنی فیچەری "Kill Switch" کە بەهۆیەوە هەموو رێکلامێکی سیاسی دەسڕێتەوە.

هاوکات، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە ئەم فیچەرە زیاد دەکات.

پێشتر کۆمپانیاکان بەهۆی بڵاوکردنەوەی رێکلام و بانگەشەی سیاسیەوە رووبەڕووی چەندین رەخنەی توند بوونەوە لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

لەماوەی رابردوودا، تویتەر چەندین پۆستی لابرد لەناویشیاندا تویتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی ئەوەی بەپێی ستانداردەکانی تویتەر هەواڵ و زانیاری نادروستیان بڵاوکردبووەوە، بەڵام فەیسبووک ئەم هەنگاوانەی نەنا.



PM:11:23:21/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو