په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی خوێندنگاكان بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ی سبه‌ینێ ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی خشتەی دابەشکردنی مووچەی پەروەردەی ڕۆژئاوا بە گوێرەی کاتژمێرەکان بۆ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه بڵاوكرده‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند كه خشتەی دابەشکردنی مووچەی پەروەردەی ڕۆژئاوا بە گوێرەی کاتژمێرەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٠ به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌بێت و داواشی له خوێندگاكان كردوه كه پابەندی ئەوکاتژمێرەبن کەبۆیان دیاریكراوه.
راشیگه‌یاندوه كه "هەتا دابەزاندنی ئەم ئاگاداریە هۆبەی ژمێریاری لە دیوانی پەروەردە سەرقاڵی تەواوکردنی لیستی موچە و ووردەکاری ژمێریارین بەسوپاسەوە."
PM:11:56:19/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت