له روداوێكی سه‌یردا.. ماسییه‌كه ماسیگره‌كه‌ی راو كرد
وێستگه نیوزـ
ماسیگرێكی ته‌مه‌ن 56 ساڵه له ئوسترالیا به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به ماسییه‌كی زه‌به‌لاح كه به‌ر سنگی كه‌وت، گیانی له‌ده‌ستدا.
له به‌نده‌ری داروین له ئوسترالیا پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانیدا له‌ناو به‌له‌مێكدا بووه و سه‌رقاڵی راوه ماسی بووه، به‌ڵام له‌پڕ ماسییه‌كی گه‌وره خۆی داوه به به‌له‌مه‌كه‌یان و دواتریش به‌ر سنگی پیاوه‌كه كه‌وتووه.
گروپی ناو به‌له‌مه‌كه به په‌له گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ناری ده‌ریاكه و تیمه‌كانی فریاگوزاریی سه‌ره‌تایی به هانای پیاوه‌كه‌وه چوون، به‌ڵام پیاوه‌كه به‌هۆی زه‌بره گه‌وره‌كه‌ی ماسییه زه‌به‌لاحه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا بوو.
پۆلیسی ئوسرالیا رایگه‌یاندوه كه ئه‌مه روداوێكی سه‌یره كه تیایدا ماسی، ماسیگره‌كه راو بكات، به‌ڵام نازانرێت جۆری ماسییه‌كه چی بووه.
PM:06:27:15/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت