تره‌مپ نامه‌یه‌كی شه‌خسی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

‌ئەسەد و ترەمپ

وێستگه‌ نیوزـ

بۆ دیاریكردنی چارەنوسی ڕۆژنامەنووسێكی ئەمریكی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نامەیەكی كەسیی و تایبەتیی ئاراسته‌ی ، سەرۆكی سووریا كردوەو پێشنیازی گفتوگۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د كردوه‌.
  
مایك پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی ئاشكراکرد، مانگی ئازاری ڕابردوو دۆناڵد تڕەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نامەیەكی تایبەتیی لەسەر پرسی ڕۆژنامەنوسێك ئاڕاستەی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا كردوە.  
  
به‌وته‌ی پۆمپیۆ، نامە كەسیی و تایبەتییەكەی ترەمپ لەبارەی ئاشكراكردنی چارەنووسی ئۆستن تایس*ی ڕۆژنامەنووسی ئەمریكی بووە كە هەشت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕفێنراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە، سەرۆكی ئەمریكا لەسەر ئەو پرسە پێشنیازی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەسەرۆكی سوریا كردوە.  
  
پەمپیۆ باسی لەوەشكردوه‌ كه‌ حكومەتی ئەمریكا بە بەردەوامی هەوڵیداوە پەیوەندی بە بەرپرسانی سوریاوە بكات بۆ ئازادکردنی ئۆستن و ماوەیەکی زۆریشە چاوەڕوانی گەڕانەوەی دەكەن و هەموو هەوڵێكیش دەدەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.  


PM:11:31:14/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت