گەنجێکی رۆژئاوای كوردستان لە هه‌رێم خنکا


وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی گەنجێکی ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان لە ھاوینەھەواری گەلی بێدیلێ سەر بە پارێزگای دھۆک لە کاتی مەلەکردن خنکا.

مقەدم بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرگریشارستانی لە پارێزگای دھۆک بە وێستگە نیوز-ی رایگەیاند:" ئێواەری ئەمڕۆ پەیوەندی بە کونترۆڵکرا لە سەر رووداوێکی خنکان لە ھاوزینەھەواری گەلی بێدیلێ".

وتیشی:" تیمەکانمان گەیشتنە ھاوینەھەواری گەلی بێدیلێ و توانین تەرمی (ع، ح،ز) تەمەن ٢٧ دەربێنن و دواتر رەوانەی پزیشکی داد کرا لە شاری دھۆک".


PM:09:29:14/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت