وردەکاری رێککەوتنی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەخت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەماندا رێککەوتوە کە لە یەکەم کۆبوونەوەی داهاتوی پەرلەماندا یاسای هەڵبژاردنەکان دەنگی لەسەر بدرێت و رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار بکرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، جەختیش دەکاتەوە هەڵبژاردنەکان لە 2020/6/6 و لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبوویەوە و جەختی کردەوە کە هەمو پشتیوانی و ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان دەکەن لە 6ی حوزەیراندا، چونکە داواکارییەکی جەماوەرییە و داواکاری مەرجەعیەت و هێزە سیاسییەکانیشە.
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆ دەکەن و ده‌بنه شایه‌د له‌سه‌ر پاكی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان پێشتر گومانیان له به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر هه‌بووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، وه‌زیره‌كانی راسپاردوە كه هه‌ر نوسراوێك ره‌وانه‌ی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بۆیان ره‌وانه بكرێت، له ماوه‌ی كه‌متر له 72 كاتژمێردا وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، پێویسته رێكاره‌كانی به‌رده‌م كۆمسیۆن سوك بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌زوترین كات كاره‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن.
PM:11:13:13/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3812
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت