سەنتەری میترۆ: سێ رۆژنامەنوس لەلایەن ئاسایشی دهۆکەوە دەستبەسەرکراون


ویستگەنیوز-
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک رێگریان کرد لەوەی مەراسیمی یادی چوار ساڵەی تیرۆركرانی رۆژنامەنوس وەدات حسێن لە دهۆك رێكبخەن و هێزێکی ئاسایشی ئەو پارێزگایەش سێ رۆژنامەنوس دەستبەسەر دەکەن و تائێستادا ئازاد نەکراون.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمرۆ بریاربوو سەنتەری میترۆ بە هاوكاری خانەوادەی شەهید وەدات حسین مەراسیمی یادی چوار ساڵەی رۆژنامەنوسی تیرۆركرا وەدات حسێن، لە دهۆك رێكبخەن، بەڵام هەر زوو هێزێكی ئاسایش لە بەردەرگای گۆرستانی شاخكێ، شوێنی مەراسیمەكە و دەروبەری بڵاوبونەوە، رێگرییان كرد "جگە خانەوادەكەی" بەشداربوانی مەراسیم هاوڕێ و هاوكارانی بچنە سەرگۆڕی رۆژنامەنوسی تیرۆكراو وەدات حسێن.

ئەوەش هاتوە، بەڵام (ئەیهان سەعید) نوێنەری سەونتەری میترۆ سووربوە لەسەر بەشداربوون و ئەنجامدانی مەراسیمەکە، بۆیە لەگەڵ چەند رۆژنامەنسێكی تر، (كاروان سەعید) پەیامنێری كەناڵی گەلی كوردستان، ئومێد پەرۆشكی چالاكوانی مەدەنی دەكرێنە سەیارەی ئاسایشەوە، تا ئێستا دەسبەسەرن.

سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەم هەڵسوكەوتەی هێزی ئاسایشی دهۆك دەكات دەكات، كە نەك تەنها نەگونجاوە لەگەڵ پرنسیپەكانی ئازادی چالاكی مەدەنی و بیروڕا، تەنانەت نەگونجاوە لەگەڵ ئادابی كۆمەڵایەتی.

میترۆ پرسیاری ئەوەش دەكات، " ئەگەر لە گۆرستان رێگری چالاكی بگرن دەبوو سەنتەری میترۆ و خانەوادەكەی لە كوێ ئەم مەراسیمە رێكبخەن؟"


PM:09:38:13/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت