مامۆستایەکی ئاینی: خەڵکی هەولێر لە ژێر دەستی هێزە ئەمنییەکان دەریانهێنام
عوسمان كانی كورده‌یی
وێستگه نیوز ـ
له شاری هه‌ولێر په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه‌له هه‌مانكاتدا مامۆستای ئایینیشه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه لێی درا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ئابی 2020، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینی هه‌ولێر گردبونه‌وه و داوایانكرد وتاری رۆژی هه‌ینی پێشكه‌ش بكرێت و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بكرێنه‌وه، كه به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه داخراون.
عوسمان كانی كورده‌یی، مامۆستای ئاینی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، یه‌كێك له به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌شێك له مامۆستایانی ئایینی گردبووینه‌وه، داوامانكرد وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاربدات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له مزگه‌وته‌كاندا، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی زۆری ئاسایشی و دژه‌تیرۆره‌وه هه‌ڵكوترایه سه‌ر گردبوونه‌وه‌كه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ وتیشی: "پاسه‌وانه تایبهتییهكهمیان شوێنبزركردووه و زۆریشیان له خۆمدا، خه‌ڵكی هه‌ولێر منیان له ژێر ده‌ستی ئه‌و هێزه ئه‌منییه ده‌رهێنا ئه‌گینا خۆمیشیان وه‌ك پاسه‌وانه‌كه‌م شوێن‌بزر ده‌كرد".
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێكاره‌كانی تایبه‌ت به خۆ پارێزی له ڤایرۆسه‌كه، زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی جێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكن له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك داخراون له‌وانه‌ش مزگه‌وته‌كان، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
PM:01:54:12/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت