عیراق له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بودجه‌ی بۆ دابینكراوه‌ بۆ کڕینی‌ ماددەکانی‌ بەشە خۆراک و دابەشکردنی‌ بەسەر هاوڵاتیان و بڕیاره‌ لە هەفتەی‌ داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی‌ بكرێت.  
  
عەلا جبوری‌، وەزیری‌ بازرگانیی‌ عیراق رایگەیاند: وەزارەتی‌ دارایی 91 ملیۆن دۆلاری‌ تەرخانکردووە بۆ کڕینی‌ ماددەکانی‌ بەشە خۆراک و دابەشکردنی‌ بەسەر هاوڵاتییاندا لەرۆژانی‌ داهاتوودا، وتیشی‌، "لە هەفتەی‌ داهاتووەوە دەستدەکەین بە دابەشکردنی‌ بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا".  
  
جبوری‌ جەختیکردەوە، کاردەکەن لەسەر زیادکردنی‌ بڕە پارەی‌ تایبەت بە بەشە خۆراک، بۆ باشکردنی‌ جۆری‌ خۆراکەکان، لەدوای‌ تەواوبوونی‌ قەیرانی‌ دارایی و ئابوری‌.  
  
به‌پێی وته‌ی وه‌زیری بازرگانی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گرێبەست دەکەن بۆ کڕینی‌ شەکر و زەیت، بەڵام پێویستیان بە کڕینی‌ ئارد نییە، چونکە عیراق بۆ دابینکردنی‌ ئەو ماددەیە گەیشتووەتە ئاستی‌ خۆبژێوی‌ کە بەشی‌ چەند ساڵێک دەکات.  


AM:10:14:12/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 5796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت