پۆلیسی هه‌ولێر.. تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه 9 مانگه فه‌رمانی بۆ ده‌ركراوه و ده‌ستگیر نه‌ده‌كرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه ماوه‌ی 9 مانگه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه، به‌ڵام وه‌ك پۆلیسی هه‌ولێر وتویه‌تی "نه‌ده‌توانرا ده‌ستگیر بكرێت".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكرد بەشی پۆلیسی عەنکاوە / بنكەی پۆلیسی شەمامك، زانیاریی لەسەر شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبارێك بە ناوی (ر.م.ك) كۆكرده‌وه كە 9 مانگ لەمەوبەر لە گەڕەكی سەركارێز لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بە كوشتنی هاوڵاتییەك بە ناوی (هۆگر كەمال محەمەد) و فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو بوو.
وتیشی بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و توانییان لە ماوەی (2 كاتژمێر)دا تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه تۆمەتباری ناوبراو، دانی ناوه بە تاوانەكەیدا و دواتر بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان بەندكرا و درایە دادگا.
PM:09:20:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت