سزای له‌سێداره‌دانی هاوسه‌ری سه‌یوان جێ به‌جێ ناكرێت
وێستگه نیوز-
ئه‌گه‌رچی ئه‌مرۆ سزای له‌سێداره‌دان بۆ هاوسه‌ری سه‌یوان ده‌رچوو، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌ساڵی 2007 وه هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌دان له‌هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌مرۆ دوایین دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەی سێوان قادر و سێ منداڵەکەی بەڕێوەچوو و دادوەر سزای لە سێدارەدانی بۆ هاوسەری سێوان دەرکرد کە تۆمەتبارکرابوو بە سووتاندنیان.
شەوی 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، سێوان قادر و سێ منداڵەکەی لە رووداوێکی تەمومژاویدا لە چەمچەماڵ سووتان و راستەوخۆ منداڵەکان گیانیان لەدەستدا، دوای چەند رۆژێکیش لە مانەوەی لە نەخۆشخانە، سێوان قادر وتی هاوسەرەکەی ئەو تاوانەی بەرامبەریان ئەنجامداوە، دواتر بەهۆی سەختیی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك باڵا له‌داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه له‌ساڵی 2007 وه سزای له‌سێداره‌دان بۆ كه‌یسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رنه‌چووه، له‌دوای ئه‌وه‌ی چواركه‌س له‌ژێر فشاردا له‌سێداره‌دران.
سه‌رچاوه‌كه وتی"له‌دوای ساڵی 2001 وه ته‌نها چوار گروپی تیرۆرستی له‌سێداره‌دراون، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ته‌نها چواركه‌س له‌سێداره‌دراون ئه‌ویش فشارێكی زۆر له‌سه‌ر لایه‌نی جێبه‌جێكردن بووه به‌ڵام له‌ساڵی 2007وه هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌دان جێ به‌جێ نه‌كراوه".
له‌هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 280 كه‌یسی له‌سێداره‌دان هه‌یه، كه ته‌نها پێنجیان ژنن.به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌كدا تێده‌په‌ڕێت دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا دادگای پێداچوونه‌وه په‌سه‌ندی ده‌كات، پاشان ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دەکرێت بۆ ده‌ركردنی مه‌رسووم، پاشان وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سزاكه جێبه‌جێ ده‌كات؛ به هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندرووستی و داواكاری گشتی.
به‌هار مونزیر چالاكه‌وانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مرۆ له‌دوای ده‌رچوونی سزاكه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌یوان وتی "دەستبەجێ دەبێت بڕیاری لە سێدارەدان ڕابگیرێت هاوسەری سێوان ڕابگیرێت. هیچ کەس نابێت بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێنرێت. من لەگەل سزای هەتا هەتای یاخود 25 ساڵ دا هەم نەک لە سێدارەدان.. دەستی هەموو ئەو بەڕێزانە خۆش کاریان بۆ ئەم دۆسیەیە کرد بەڵام هەمان کات گرنگە هەڵوێستیان هەبێت لەسەر سزای لەسێدارەدان.".
سه‌رچاوه‌كه وتی "تاوه‌كو ئێستا له‌شاری سلێمانی ئه‌و سزایه جێ به‌جێ نه‌كراوه، چونكه مام جه‌لال كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی هه‌رێمی سلێمانی بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێنیش نه‌بوو",.
به‌پێی زانیارییه‌كان ڕاگرتنی سزای له‌سێداره‌دان له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه له هه‌ڵمه‌تی جیهانیی دژی له‌سێداره‌دان.
سزای له‌سێداره‌دان به پێی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له 100 وڵاتی جیهاندا به له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ سزاكه ڕاگیراوه، ته‌نیا 54 ده‌وڵه‌ت سزاكه‌ی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه سزاكه‌ی ڕاگرتووه، ته‌نیا چه‌ند حاڵه‌تێك نه‌بێت كه ئه‌ویش پێویستی به مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی.
PM:03:11:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 16100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت