به‌ڤیدیۆ.. ئاگری دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ روسیا هێنده‌ی 9 نهۆم به‌رز بوه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌نزینخانه‌یه‌كی روسیا روویدا و ئاگره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ زۆربوو كه‌ هێنده‌ی به‌رزایی باڵه‌خانه‌یه‌كی 9 نهۆمی به‌رزبوه‌وه‌.

له‌ شاری فۆڵگۆگراد لە روسیا به‌نزینخانه‌یه‌ك ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 13 كه‌س برینداربوون كه‌ برینی حه‌وتیان سه‌خته‌.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی روسیا ئاماژه‌یان به‌ هۆكار ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و به‌نزیخانه‌یه‌ نه‌داوه‌، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ كه‌ ئاگر و دووكه‌ڵه‌كه‌ی هێنده‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی 9 نهۆمی به‌رزبوه‌ته‌وه‌.




PM:12:42:11/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت