پووتین، سەرۆکی رووسیا ئهمرۆ سێشهممه رایگەیاند،كه تهندروستی وڵاتهكهی ڤاکسینی کۆرۆنای پەسندکردووە و کچەکەی خۆیشی ڤاکسینەکەی پێدراوە.
پۆتین لهكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند كه كچهكهی ئهو ڤاكسینهی پێدراوه كه لهلایهن وهزارهتی تهندروستی روسیاوه وهك تێست تاقی دهكرایهوه وتی"كهمێك تای بهرزبووهوهو دواتر بهخێرایی دابهزییهوه"
ڤاکسینەکەی رووسیا لەلایەن ئینستیتیوتی گامالێیا لە مۆسکۆ پەرەی پێدەدرێت، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی رووسیا گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردووە. پووتین هیواخوازە بەزوویی رووسیا دەست بکات بە بەرهەمهێنانی فراوانی ڤاکسینەکە.
سەرۆکی رووسیا لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا لەگەڵ وەزیرەکانی حکومەتەکەی وتى" ئەمڕۆ بۆ یەکەمجارە لە جیهان ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 ملیۆن و 273 هەزار تووشبووی دەستنیشانکراو بەو ڤایرۆسە هەیە و زیاتر لە 739 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە".
تاتیانا گۆلیکۆڤا، جێگری میخایل میشوستین، سەرۆکوەزیرانی رووسیا دەڵێت، ڤاکسینەکە لە سەرەتای مانگی ئەیلوول بە کارمەندانی تەندروستی دەدرێت. لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووش بۆ خەڵکی بەردەست دەبێت.
لە 18ـی حوزەیران پێکوتەکەی رووسیا لەسەر 38 خۆبەخش تاقیکرایەوە، سەرجەم خۆبەخشەکان ئەنجامی ئەرێنییان هەبوو. لە 20ـی تەممووزیش پێکوتەکە چووە قۆناخی دووەم و لەسەر سەدان کەس تاقیکرایەوە.
هەفتەی رابردوو رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هانی رووسیای دا کە لە دروستکردنی ڤاکسینەکە پەیڕەوی هەموو "قۆناخە پێویستەکان بکات".
PM:12:28:11/08/2020
ئهم بابهته 1908
جار خوێنراوهتهوه