به‌ڤیدیۆ..گێچه‌ڵێكی سێكسی له‌ناوجه‌رگه‌ی سعودیه‌دا
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێك له شه‌قامێكی شاری تبوك، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شاره‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی، گێچه‌ڵی به دوو خانم كرد و ڕایكرد.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت دوو خانمی سعودیی داپۆشراو و منداڵێك له عه‌ره‌بانه‌یه‌كدابه شه‌قامێكدا ده‌ڕۆن، گه‌نجه‌كه‌ش له پشتیانه‌وه ده‌ڕوات و له‌پڕ ده‌كێشێت به سمتی یه‌كێك له خانمه‌كان و راده‌كات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاشتاگێك به‌ناوی "گێچه‌ڵكاره‌كه‌ی تبوك" بڵاوكرایه‌وه و داوا ده‌كرێت ئه‌و گه‌نجه بناسرێته‌وه و ده‌ستگیر بكرێت.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی ده‌ڵێن "ده‌ركه‌وت كه گێچه‌ڵكردن په‌یوه‌ندیی به جلوبه‌رگی روته‌وه نییه، ئه‌وه‌تا ئه‌و خانمانه خۆشیان داپۆشیوه و گێچه‌ڵیان پێده‌كرێت، كه‌واته گێچه‌ڵ عه‌قڵیه‌تێكی نه‌خۆشی هه‌ندێك كه‌سه و ئه‌وانه به‌لایانه‌وه گرنگ نییه خانمه‌كه چ جلێكی پۆشیوه و ئه‌وان گێچه‌ڵی خۆیان هه‌ر پێ ده‌كه‌ن".
PM:11:46:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 6264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت