به‌ڤیدیۆ..ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ئه‌مریكا روویدا


وێستگه‌ نیوزـ

بۆری غازی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ ولایه‌تی میرلاند ته‌قییه‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژنێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی شاری پالتیمۆر له‌ ولایه‌تی میرلاند، بۆرییه‌كی غاز ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و سه‌ره‌ڕای گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنه‌، دوو كه‌سی دیكه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌ختی برینداربوون.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ به‌شێكی باڵه‌خانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت بووه‌ و چه‌ند سه‌رچاویه‌كیش ده‌ڵێن كه‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری سێ كه‌سیان له‌ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌ روخاوه‌كه‌دا رزگار كردوه‌.





PM:07:04:10/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت