ته‌ندروستیی عیراق توشبونی زیاترله‌ دوو هه‌زار و 700 كه‌سی دیكه‌ی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا دوو هه‌زار و 726 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 82 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ توشبوه‌ نوێیه‌كانی 24 كاتژمێری رابردوو، له‌ شاره‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق و له‌ شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركوكیش تۆمار كراون، به‌جۆرێك له‌ سلێمانی 97 و له‌ هه‌ولێر 285 و له‌ دهۆك 160 و له‌ كه‌ركوك 150 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ هه‌ر له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 271 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و جگه‌له‌ شاره‌كانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشور، له‌ سلێمانی 35 كه‌س و له‌ هه‌ولێر 86 و دهۆك 20 و له‌ كه‌ركوكیش 46 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 7یان له‌ سێمانی و 10 توشبوو له‌ هه‌ولێر و 7ی دیكه‌ش له‌ كه‌ركوك.

به‌ گشتی له‌ عیراق 150 هه‌زار و 115 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هه‌زار و 392 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 107 هه‌زار و 775یش چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:07:37:09/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت