بەڤیدیۆ..هاوشێوەی تەقینەوەکەی بەیروت، تەقینەوەیەکیش لە سوریا روویدا
وێستگەنیوز-
تۆڕی هەواڵی Trunewsی ئەمریکی بڵاویکردەوە، نزیکەی 7 مانگ پێش ئێستا تەقینەوەیەکی هاوشێوەی ئەوەی لە بەیروت روویدا، تەقینەوەیەکی بەهێزی دیکەش لەناوچەیەکی سوریا روویداوە و ئەوەش پرسیاری راستەقینە لەبارەی هۆکاری و ئەو مادانەی تەقیوونەتەوە دەهێنێتە ئاراوە.
شارەزایانی تایبەتمەند لەلێکۆڵینەوەی شوێنەوارەکانی تەقینەوەکان بە ئاژانسە ئەمریکییەکەیان راگەیاندوە، ئەوەی لە سوریا رویداوە بە هەمان ئاست و هێزی تەقینەوەکەی بەیروت بووە و هەردووکیشیان هەمان رەنگ و دووکەڵیان هەبووە، کە گومان دەکرێت کۆگایەکی چەکی گروپە چەکدارییەکانی سوریا (حزبوڵا بە دیاریکراوی بووبێت) یان تەقینەوەی ماددەی نیترانی ئەمۆنیۆم بووە.
چواری ئەم مانگە لهئهنجامی تهقینهوهیەکی گەورە له بەندەری بهیروت 158 كهس گیانیان لهدهستدا و زیاتر له پێنج ههزار كهسی دیكهش برینداربون، هاوکات زیانە ماددیەکانیش بە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
PM:05:57:09/08/2020
ئهم بابهته 11836
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت