"به‌رپرسانی پارتی ده‌یانه‌وێت له‌هه‌ولێر بمرن نه‌ك له‌سلێمانی بژین"
وێستگه نیوز-
كادرێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕه‌خنه‌و نیگه‌رانییه‌كی قوڵی دژی ژیانی كاركردنی به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و پشده‌ر نیشاندا‌و ڕایگه‌یاند كه به‌شی زۆری ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌كه ئه‌رك و به‌رپرسارێتییان وه‌رگرتووه، له‌رۆژانی شه‌ممه‌وه تا چوارشه‌ممه سنوره‌كانیان به‌جێدێڵن و رووده‌كه‌نه هه‌ولێر پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینیش له‌باخه‌كانیان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئاگایان له‌خه‌ڵك نییه.
له‌كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ره‌و كۆنگره ده‌ڕوات زیاتر له‌جاران له‌ناو كادران و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگی ناڕه‌زایی دژی به‌رپرسانی پارتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و پشده‌رو گه‌رمیان به‌رزبۆته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت كه هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌م به‌رپرسانه‌و گوزه‌ران و ژیانیان له‌شاری هه‌ولێر وای كردووه پارتی له‌و سنورانه هه‌ڵبژاردن له‌دوای هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانی‌ان كه‌مبكات.
وێستگه نیوز رۆژی 22/7/2020 ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پارتی له‌ناو سنوری سلێمانی بڵاوكرده‌وه كه ماڵه‌كانیان له‌ناو شاری سلێمانی نییه‌و به‌به‌رده‌وامی له‌شاری هه‌ولێرو هه‌نداران نیشته‌جێن
كلیك له‌م لینكه بكه. ئه‌مرۆش سنوری ناوه‌كان فراوانتر ده‌كات و بیجگه له‌ناو شاری سلێمانی ناوی به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌و پشده‌رو گه‌رمیان و و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن كادرێكی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه زانیارییه‌كانی وه‌رگرتووه.
كادره دیاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند"كه به‌داخه‌وه ئه‌و پارتییانه‌ی له‌سه‌ر حسابی پارێزگای سلێمانی پۆست وه‌رده‌گرن، ده‌چن له‌هه‌ولێر ده‌یگوزه‌رێنن، پێیانباشه له‌هه‌ولێر بمرن، نه‌وه‌كو له‌سلێمانی بژین".
كادره دیاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی" سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌كه‌ركوكیش پۆستیان وه‌رگرتووه ئێستا له‌هه‌ولێر ده‌ژین، ته‌ماشا بكه ئه‌وانیش سلێمانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه تاوه‌كو له‌ئاواره‌یشدا لێی بژین و حه‌زیان له‌شاری هه‌ولێره". بۆ كێشه‌كانی پارتی له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك
كلیك له‌م لینكه بكه
كادره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند زۆرینه‌ی كادره دیاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان چاوه‌ڕوانی كۆنگره ده‌كه‌ن كه تاوه‌كو بزانن ئایا گۆمی مه‌نگی پارتی له‌سلێمانی ده‌شه‌ڵه‌قێنێت و "به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌كان ڕاده‌ماڵێت یاخود، هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه‌كه‌ی جارانه"
به‌شی دووه‌می ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌سه‌ر پاریزگای سلێمانی پۆستیان وه‌رگرتوو له‌هه‌ولێر ده‌ژین
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
دیاری حسێن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی
نه‌سره‌دین هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری پێشووی سلێمانی ئێستا له‌هه‌ولێر
سه‌ربازی ناله هه‌ورامی. له‌گه‌ڵ نیچیرڤان بارزانی كار ده‌كات.
شێخ جه‌عفه‌ری شێخ مسته‌فا
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمانی قه‌ویله‌یی به‌رپرسی سه‌ربازی
جه‌عفه‌ری شێخ عه‌لی شارباژێر
جه‌مال عه‌ربه‌تی یه‌كێكه فه‌رمانده سه‌ربازییه دیاره‌كانی پارتی
ئه‌كره‌م دێ كۆنی به‌رپرسی سوپا بووه
محمه‌دی حاجی حسێن / پێنجوێن
شێرزاد نه‌ورۆڵی/ هه‌ڵه‌بجه
عومه‌ری حه‌مه عه‌لی /نه‌وێ
سه‌ید به‌هادین تاوگۆزی
ماڵه شه‌هیده دیاره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سلێمانی
عوسمانی قادر منه‌وه‌ر
ئه‌كرم حه‌مه عه‌لی
نه‌وزاد نه‌وروڵی
ئاراسی حه‌مه‌كه
روبیته‌ن حاجی برایم
عه‌لی شه‌مه
شه‌ریفه كه‌چه‌ڵ
ئازاد قه‌ره‌داغی
به‌كری ئاوه‌كه‌ڵه
دوو مامۆستای دیار له‌هه‌ولێر مردن
دوومامۆستای دیاری له‌شه‌ڕی ناوخۆ سلێمانیان به‌جێهێشت هه‌تاوه‌كو مردن له‌هه‌ولێر نه‌گه‌ڕانه‌وه بریتی بوون له مه‌لا ئه‌حمه‌دی خانه‌قا مه‌لار ره‌سول كانی شوانی ئه‌مه دوو مامۆستای دیاری شاری سلێمانی.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان
شاسوار ئاغا - خاڵی نیچیرڤان بارزانی كاری بازرگانی بانك ده‌كات ماڵی له سه‌لاحه‌دینه.
فایه‌ق تۆفیق- ناسراو به‌فایه‌قه ڕه‌ش.
سنوری پشده‌رو بتوێن ئه‌وانیش حاڵیان له‌سلێمانی باشتر نییه.
دكتۆر حه‌سه‌نه سوره
نادر قه‌ڵادزێی
سه‌ید عوسمان
مه‌لا حه‌سه‌نی شاخی - نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی
عه‌باسی بالو ئاغا
حاجی حاجی برایم
بابه‌كر فه‌قێ ئه‌حمه‌د
مه‌لا حه‌سه‌ن شاخی
به‌رپرسانی چه‌مچه‌ماڵیش وه‌ك ئه‌وانی تر ماڵیان له‌هه‌ولێره.
سید رێبوار / به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵه‌و ماڵی له‌هه‌ولێره
شێخ زرار شێخ قادر
حه‌مه رێگر- به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی كه‌ركوك
هه‌لۆی ئاسایش
PM:02:12:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت