عێراق.. قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ درێژکرایەوە


وێستگەنیوز-
ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی بەردەوامی رێکارە خۆپارێزییەکان و بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، بڕیاردرا قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو 15ی ئاب بەردەوام بێت و دەوامی فەرمانگەکانیش بەڕێژەی 25% کەمدەکرێتەوە.

ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق تا 15ی ئاب درێژدەکرێتەوە و رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممەش قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ پەیڕەو دەکرێت.

ئەوەش هاتوە، بڕیاردراوە دەوامی فەرمی فەرمانگە و وەزارەتەکان بەڕێژەی 25% کەمبکرێتەوە و بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکان بە گوێرەی پێویستی، دەسەڵاتی رێکخستنی کاروبارەکانیان پێ دەدرێت.


PM:11:57:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت