سەنتەری میترۆ داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر رۆژنامەنوسێک دەکات


وێستگەنیوز-
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەنوس دانا مەنمی لە شاری سلێمانی لەلایەن ژمارەیەک کەسەوە هێرشیکرایە سەر، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان داوای لێكۆڵینەوە لەو هێرشە و دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا دەکات.

كاتژمێر 10:25 خولەكی بەیانی ئەمرۆ شەممە لەپشت نەخۆشخانەی فاروق نزیك شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی لەلایەن چەند كەسێكەوە رۆژنامەنوس دانا مەنمی هێرشیکراوەتەسەر، پاشان لە نەخۆشخانەی شۆڕش چارەسەری بۆکراوە.

سەنتەری میترۆ لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، وێرای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە داوای لێكۆڵینەوەی جدی دەكەن لەو هێرشە و دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا.

ئەوەش هاتوە، سەنتەری میترۆ لە رێگەی دەزگا بەرپرسەكانەوە بەدواداچوون بۆ كەیسەكە دەكات.


PM:10:47:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو