پۆلیسی قەڵادزێ: بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران، شوانێک برینداربووە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ پیشەی کاسب لەلایەن هێزەکانی ئێران لە نزیک سنورەکانی ئێران لەگەڵ قەزای قەڵادزێ تەقەی لێکراوە، دواتریش ئەو هاوڵاتییە بەبرینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و فیشەکێک بەر ڕومەتی چەپی کەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی (یـ . ر . خ) لەدایکبووی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر ( قەڵادزێ ) بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

ئەوەش هاتوە، بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لە سنوری هەرێمی کوردستان لە بناری قەندیل سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە و لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەشەوە فیشەکێک بەر ڕومەتی چەپی کەوتووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


PM:10:39:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو