فڕۆکەکانی تورکیا سنوری ناحیەی دەرکار بۆردومان دەکەن
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەک لە ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی لە سنوری پارێزگای دھۆک بە سەختی بۆردومان دەکەن و لە ئێستادا بۆردومانەکان لە گوندەکانی ئەڤلھێ و بیربلا بەردەوامن.
سەرچاوەیەک لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بە وێستگەنیوزی راگەیاند، " کەمێک لەمەوبەر ھێزە ئاسمانیەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندەکانی ئەڤلھێ و بیربلا لە ناحیەی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ بۆردومان دەکان، بۆردومانەکە زۆر سەختە و بە چاو دەبێرێت، دەنگی رۆکێتەکانی ترسی لە دڵی خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8ی ئاب شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنوری ناحیەی باتیفا دەستیپێکرد، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئاگر بە ئاقاری ئەو ناوچەیە کەوت و بەسەدا دۆنم پۆش و پاوان و رەز و باخی ھاوڵاتیان سوتان .
PM:10:31:08/08/2020
ئهم بابهته 1652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت