بەرپرسێکی ئێزدییەکان: بەغدا ئێمەی پەراوێزخستوە، هیچ پۆستێکمان پێنەدراوە

‌شنگال

وێستگەنیوز-

ئەندامێکی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق و کەسایەتی ئێزدییەکان رایگەیاند، هەرچەندە لە حکومەتەکەی مستەفا کازمیدا پۆستی وەزیر و راوێژکار بە پێکهاتەی تورکمان، مەسیحی و کلدانییەکانیش دراوە لە چوارچێوەی مافی نەتەوەیی و ئاینییدا، بەڵام ئێزدییەکان بە تەواوی پەراوێزخراون و هیچ پۆستێکیان پێنەدراوە.

ڤیان دەخیل، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی رایگەیاند، "هەنگاوەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران جێگەی پێزانین لە دیاریکردنی پۆستی وەزیری دەوڵەت بۆ تورکمانەکان و بونی راوێژکارێکی ئەنجومەنی وەزیرانیش بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان".

ئاماژەی بەوەشکردوە، گەنجانی کۆمەڵگەی ئێزدیش خاوەن توانا و لێهاتوویین و پێویست دەکات بەرپرسیاریەتی وەربگرن بۆ ئەوەی هەست بە پەراوێزخستن نەکەن، چونکە رۆڵەکانی ئەم وڵاتەن، "تاکەی ئێمە لە مافی هاوڵاتیبوونی خۆمان لە عێراق خۆشبین".

بە گوێرەی ئامارەکان جگە لە نەبونی نوێنەر یان پۆستی باڵا لە حکومەتی عێراق بۆ ئێزدییەکان، لەناو قەزای شنگالیش لە کۆی 11 پۆستی بەڕێوەبەر فەرمانگەکان، سێ کەسیان لە پێکهاتەی ئێزدین.


PM:09:41:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت