لەشارێكی هەرێم ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبڕدرێت


وێستگەنیوز، رەڤەند گوھەرزی

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دھۆك رایگەیاند، بەھۆی كاركردن لە شەقامی بارزان، ئاوی خواردنەوە لە چەند گەڕەكێكی ئەو شارە بۆ ماوەی سێ رۆژ دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دھۆك لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە ١٠ و ١١ و ١٢ی ئابی 2020 ئاوی خواردنەوە لە ھەریەكە لە گەڕەكەكانی، شندوخا، روناھی، رەزا، مھاباد، نزاركا نی و یا كەڤن، ئیتیتێ، ئیتیتا گوند، پیشەسازی و بەروشكێ و سەرھلدان لە شاری دھۆك دەبڕدرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، هۆكاری بڕانی ئاوەكە بەھۆی كاركردنە لە پرۆژەی شەقامی بارزان بە تایبەت لە ئەندرپاسی نزیك مزگەوتی شەھیدان، بۆیە داواكارن خەڵكی ئەو گەڕەكانە بۆ پێویستی خۆیان ئاو بۆ ئەو سێ رۆژە ھەڵبگرن.


PM:07:07:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 5140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت