لەدهۆك 20 نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ 20 نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دھۆك بە تەواوی چارەسەربوون و نەخۆشخانەیان بەجێھیشَت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆك رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی ھەموو پشكنینێك بۆیان، دەركەوت 20 تووشبوو دیاربوو بە تەواوی چارەسەریان وەرگرتووە بۆیە نەخۆشخانەیان جێھێشت، سەرجەمی ئەو نەخۆشانەی تائێستا لە دھۆك چاكبوونەتەوە گەیشتە 455 كەس و 581 نەخۆشیش لە نەخۆشخان ماونەتەوە.

ماوەی زیاتر لەهەفتەیەكە تووشبووانی كۆرۆنا لەپارێزگاكانی هەولێر و دهۆك لەبەرزبوونەوەدان و لەپارێزگای سلێمانیش لەكەمبوونەوەدایە.


PM:05:21:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت