لەعێراق سێ رۆژ كرایە قەدەغەی هاتووچۆی تەواو


وێستگە نیوز-
حكومەتی عێراق بڕیاریدا تا رۆژی 15ی ئەم مانگە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بكاتە رۆژانی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو.

حكومەتی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەبێت و لەدوای 15ی ئابیشەوە چاو دەخشێنرێتەوە بە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەییدا و بڕیاری پێویست دەدرێت.  

هەروەها روونیكردۆتەوە، دەوامی فەرمی دامودەزگا حكومییەكان بە ڕێژەی 25% دەبێت و دەسەڵاتی تەواویش دەدرێت بە وەزارەتەكان بەپێی پێویستی خۆیان كارەكانیان ڕایی بكەن.   

ئەم بڕیارانەی حكومەتی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە رۆژانە بەهەزاران هاوڵاتی لەعێراق تووش دەبن و لەبەرامبەریشدا ژمارەیەكی زۆر چاك دەبنەوە.


PM:04:15:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت