سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو هەواڵی دڵخۆشكەر سەبارەت بەدابەشكردنی مووچە رادەگەیەنێت


وێستگە نیوز-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت هەرێم و بەغداد بەمزوانە رێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندووە، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغداد بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكرێت، بەڵام تائێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

پێشتر وێستگە نیوز بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغداد دەكرێت، بڕیارە مانگانە حكومەتی عێراق بڕی 300 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات لەبەرامبەریشدا هەرێم نیوەی داهاتی گومرگ و دەروازە سنوورییەكان رادەستی بەغداد بكات.


PM:12:10:08/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 9576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت