تەندروستی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 413 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە و 12 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوانی پەتاکەش گەیشتە 16 هەزار و 497 کەس.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا 413 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراوە کە بەم شێوەیە بوە، هەولێر 259 کەس، سلێمانی  65 کەس، گەرمیان 22 کەس، راپەڕین 6 و لە  هەڵەبجەش 11 توشبووی نوێ تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 159 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە، هەولێر 85 کەس، گەرمیان 31 کەس، دهۆک 30 کەس و لە هەڵەبجەش 13 کەس چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دوێنێوە 12 کەسی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە بوە، ( سلێمانی  4)، (هەولێر 8 کەس).

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 16 هەزار و 497 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 10 هەزار و 2 کەس چاکبوونەتەوە و 623 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PM:09:58:07/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 4704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت