گۆڕان: هەرێم پێویستی بە پاسەوانی نیشتمانییە، نەک پاسەوانی حزبی


وێستگەنیوز-

رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، شەش ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا داعش هێرشێكی بەرفراوانی کردە سەر هەرێم چەند ناوچەی پڕ بایەخی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک داگیرکرد، لەم یادەدا گۆڕان جارێکی دیکەی پێویستی بونی هێزێک بۆ پاسەوانی نیشتمان، نەک پاسەوانی حزبی دوپاتدەکاتەوە.

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "7ی 8ی 2014، داعش هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر هەرێم و، چەند ناوچەی پڕ بایەخی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک داگیر کرد".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەم یادەوەرییە تاڵە بە بیردەهێنینەوە بۆ بە نیشتمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و دەرهێنانیان لە چنگی حیزب. هەرێم پێویستی بە پاسەوانی نیشتمانیە، نەک پاسەوانی حیزبی".

شەش ساڵ لەمەوبەر لە رێككەوتی 7ی ئابی 2014، چەكدارانی داعش بە دووری نزیكەی كەمتر 65 كیلۆمەتر لە هەولێر نزیكبوونەوەو هەولێر، وەك پایتەختی هەرێمی كوردستان لە هەرسێ میحوەری ( گوێر، مەخمور، خازر) كەوتە بەردەم هەڕەشەی داگیركردن.




PM:04:35:07/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت