له سۆران بەهۆی زۆری کۆرۆناوە شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان داخران
دیمەنێک لە شارۆچکەی سۆران
وێستگه نیوز ـ
قایمقامی سۆران ئاشكرایكرد، به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا، شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی سنووره‌كه داده‌خرێن.
كرمانج عیزه‌ت، قایمقامی سۆران رایگه‌یاند، ئەنجامی پشکنینی ئه‌مڕۆ لە کۆی 54 پشکنین 21 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراون و دۆخه‌كه‌ش قورسە و خەریکە نەخۆشخانە جێی نه‌خۆشی دیكه نابێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: توشبووه‌كان سێ كه‌سیان له رواندز و یەکیان خەلیفان و17 ناو شار، لە گەڕەکەکانی ھەندرێن، دیانا، بارزان، بەرخۆدان، سەروچاوە، قەندیل، جندیان، زۆزکن.
قایمقامی سۆران وتیشی: "بە ھۆی زۆر بوونی ژماره‌ی توشبوو خوتبە لە ھیچ مزگەوتێک نابێ و شوێنە قەرەباڵغەکان دادەخرێن".
AM:10:31:07/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت