بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر سێ یاسای نوێی دەرکرد
وێستگه نیوز ـ
ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) سێ یاسای بە ناوەکانی چاودێری گشتی، پاراستن و بەڕێوەبردنی موڵکی کەسانی نائامادە و ئەرکی خۆپاراستنی، پەسەندکرد.
بەپێی راگەیهندراوێکی ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، یاساکان لە دانیشتنی ژمارە 30ی ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پەسەندکراون.
هەروەها ئەنجومەنی گشتی لەسەر پێشنیازی نووسینگەی پاراستن، ماددەی 16ی پەیوەست بە هەڵگرتنی تەمەنی خوێندنی باڵای، پەسەند کرد.
ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی گشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەند و وردەکارییەکانی هەردوو یاسای چاودێری گشتی و پاراستن و بەڕێوەبەرنی موڵکی ئەو کەسانەی ئامادەنین، هەمواری یاسای ئەرکی خۆپاراستنیشی بڵاوکردەوە.
AM:10:03:07/08/2020
ئهم بابهته 1296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت