تەندروستی هەولێر رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە ژمارەیەک پێگەی کۆمەڵایەتی تیمێك بەناوی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی خۆیان ناساندووە کە گوایە خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا ئەنجامدەدەن لەماڵەوە، بەڵام تەندروستی هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە خزمەتگوزارییەکانی بێبەرامبەر لە سەنتەرەکانی چارەسەرکردن پێشکەش دەکات.

ێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لە چەند پەیج و ئەکاونتێك تیمێك بەناوی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی خۆیان ناساندووە کەوا خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا ئەنجامدەدەن لەماڵەوە بۆیە بە هەموو لایەك ڕادەگەینن ئەم گروپە یان هەر تیمێکی تر پەیوەندی تەندروستی حکومییەوە نییە.

ئەوەش هاتوە، "ئێمە بەردەوامین لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەخۆڕایی و بێبەرامبەر لەناو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەچارەسەری پەتای کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر".


PM:11:21:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت