یه‌كه‌م به‌رپرسی لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
ترایسی شه‌معون
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه وێرانكه‌ره‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووی بەیروتی پایتەخت، باڵیۆزی لوبنان له ئوردن ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
ترایسی شه‌معون، باڵیۆزی لوبنان له ئوردن رایگه‌یاندوه كه هۆكارێكی دیكه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی جگه‌له‌وه‌ی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروته، هاوكات به‌هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌شه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له لوبناندا گرتوه‌ته‌وه.
ترایسی شه‌معون له‌دایكبووی 1962ه و كچی دانی شه‌معون، سه‌رۆكی حزبی ئازادیخوازی نیشتمانیی و نه‌وه‌ی كه‌میل شه‌معونی سه‌رۆكی پێشووتری لوبنانه.
رۆژی سێشه‌ممه 4ی ئابی 2020، كۆگایه‌ك له به‌نده‌ری به‌یروت له لوبنان ته‌قییه‌وه كه 2700 تۆن نتراتی ئامۆنیای تێدا بوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیاترله 130 كه‌س كوژران و زیاتر له پێنج هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌شێك له لوبنانییه‌كان داوا ده‌كه‌ن به‌دری زاهر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی لوبنان له‌سێداره بدرێت و به كه‌مته‌رخه‌م ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش به‌رگری له‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌كانیان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌و به‌رپرسه داوایكردوه ئه‌و مادده مه‌ترسیداره له به‌نده‌ره‌كه‌دا لاببرێت.
PM:11:19:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت