نەتەوە یەکگرتوەکان جەخت لە گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەکانی هەرێم دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پرسی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەی ئاوارەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێم تاوتوێ دەکات.
نوسینگەی نوێنەرایەتی یونامی لە عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەگەڵ ڕێبەر ئەحمد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبوەتەوە و بارودۆخی ئاسایش لە عێراق و هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کراون.
ئەوەش هاتوە، گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان بابەتێکی دیکە کۆبوونەوەکە بوون.
PM:10:36:06/08/2020
ئهم بابهته 1636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت