به‌رهه‌م ساڵح و كازمی جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه‌

‌بەرهەم ساڵح و کازمی

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبونه‌وه‌ و له‌ به‌شێكی گفتوگۆی نێوانیاندا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی فیدڕاڵی عیراق كرایه‌وه‌.  

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئابی 2020، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران کۆبوونەوه‌ و به‌پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عیراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر كۆی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و تەندروستی و ئابوریی وڵات كراوه‌ و جەختكراوه‌ته‌وه‌ لەپێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و بێگەرد وەك پابەندبوونێک بەکارنامەی حكومەت.  
  
كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ر نه‌بووه‌ له‌ باسكردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق ده‌ڵێت "هەردوولا جەختیانکردەوە لەگرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان و پێویستی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان، بەجۆرێک مافە دەستورییەكانی سەرجەم هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی عیراق و ھەرێمی کوردستان بپارێزێت.  "
  
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆش لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پشتیوانیکردنی لەلایەنە تەندروستییەکان و زامنکردنی سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان كراوه‌.  

  لە کۆتایی دیداره‌كه‌شدا پەرەسندنە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەكان و رۆڵی جەمسەری عیراق لە چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا گفتوگۆی لە بارەوە كرا.  


PM:10:20:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت