هه‌یفا وه‌هبی: ئاخ دڵم
وێستگه نیوزـ
دوو رۆژ دوای ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌خت، هه‌یفا وه‌هبی، ئه‌ستێره‌ی دیاری ئه‌و وڵاته پۆستێكی كردوه و ده‌ڵێت "دڵم ئازاری لێ ده‌چۆڕێت".
هه‌یفا وه‌هبی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بۆ خاكی وڵاته‌كه‌ی نوسیویه‌تی "سڵاو بۆ ئه‌و خاکەی بۆ ئاشتی دروستکراوە، به‌ڵام هەرگیز ئاشتیی به‌خۆوه نه‌بینیوه".
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی لوبنان ده‌ڵێت "دڵم فرمێسك و ئازاری لێ ده‌چۆڕێت، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر به‌یروتی جوان‌دا هاتووه، جێگه‌ی خه‌مبارییه، دڵم لای ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌وه بێ ماڵ و حاڵ بوون".
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو كۆگایه‌كی پڕله مادده‌ی نتراتی ئامۆنیۆم له به‌نده‌ری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ته‌قییه‌وه و تائێستاش زیاترله 135 كه‌س كوژراون و 5 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر خانووبه‌ره و ته‌لاره‌كانی ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتوه.
AM:10:50:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت