دوو هاووڵاتیی كورد سزای 14 ساڵ به‌ندكرانیان به‌ سه‌ردا سه‌پا

‌دوو هاووڵاتییە کوردەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی سیخوڕی سزای 14 ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.


بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی "نەوید (رێبوار) سەید محەمەدی" و خالید سەید محەمەدی" کە ئامۆزای یەکترن، لە لایەن دەزگای داودوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ وڵاتە دژبەرەکان" هەر کامەیان سزای حه‌وت ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە رۆژی شەممە 2ی ئابی 2020، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوون. رێبوار سەید محەمەدی، هەواڵنێری فەرمانداریی پیرانشار و دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامییە.

ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکران گوازرانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورومیە و دوو هەفتە لەمەوبەر پاش کۆتایی لێکۆڵینەوەکان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە و ئێستا لەو بەندیخانەیەدان.


AM:09:03:06/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو