هاتوچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه
قەزای سۆران
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای سۆران هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئاگادار كرده‌وه ئه‌گه‌ر به پۆشینی ده‌مامك پابه‌ند نه‌بن، به بڕی 50 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سۆران له ئاگادارییه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه: "پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٦ )ی بڕگەی یازدەیەمی تایبەت بە ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا هەر شوفێرێکی ئۆتۆمبێل بەهەموو جۆرەکانیەوە (کرێ ،تایبەت ، بارهەڵگر ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شوفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسك".
ده‌شڵێت "بە پێچەوانەوە بڕی (٥٠٠٠٠ ) پەنجا هەزار دینار بۆ هەر حالەتێك شۆفێری ئۆتۆمبێڵ وەك پێبژاردن دەدات".
هاتوچۆی سۆران داواشی لە شوفێران كردوه لە پێناوی سەلامەتی خۆتان سەرنشین و پاراستنی تەندروستی دەڤەرەکەیان و بۆ ئەوەی لە سەرپێچی و پێبژاردن پارێزراو بن، پابەندبن بە ڕێنماییەکان.
PM:11:06:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت