حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌ندروستی دهۆك ته‌رخان كرد


وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، هاتووه‌: "ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: "پاره‌كه‌ بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە".


PM:05:50:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت