نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا

‌نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

وێستگه‌ نیوز ـ
قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ك کاتژمێر ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی ته‌مموز 33 دینار و نیو دەبێت، دەشڵێت، "بە نزیکەی نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە نێوان شه‌ش هه‌زار و 250 دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و 250 دینار دەبێت".


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ی ئابی 2020، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌ و لە راگەیەندراوێکدا ئەوەیان خستووەتەڕوو، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 33 دینار و نیو بۆ مانگی حه‌وت دیاریكراوە، كه‌ به‌ تێكڕایی موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 210 بۆ 220 کاتژمێر كاریان كردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە: "بە نزیکەی نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە نێوان شه‌ش هه‌زار و 250 دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و 250 دینار دەبێت".

باس لەوەشکراوە، به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییەكانه‌وه،‌ نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئەوەش هاتووە، "سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موه‌لیدەكان بۆ مانگی ئاب، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌".

دەشڵێت، "پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".


PM:01:04:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت