دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسكیل دەستگیركران


وێستگە نیوز-
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دوو ماتۆرسكیڵیان لەدوو ھاوڵاتی دزیبوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن دوو ھاوڵاتییەوە كە ماتۆڕسكیڵەكانیان لێ دزرابوو، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانیان ھەردوو تۆمەتبارەكە لەماوەیەكی كەمدا بدۆزنەوەو دەستگیریان بكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە دەستیش گیراوە بەسەر ھەردوو ماتۆڕسكیلەكەدا و دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە، ھەردوو تۆمەتبارەكەش لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.


PM:12:40:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو