عیراق هاوكاریی لوبنان ده‌كات دەکات و فڕۆکەیەکی رەوانەی ئەو وڵاتە کرد


وێسگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق په‌یوه‌ندیی به‌ هاوتا لوبنانییه‌كه‌یه‌وه‌ كرد و بڕیاریدا فڕۆكه‌یه‌كی هاوكاریی پزیشكیی ره‌وانه‌ی لوبنان بكات.

نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2020 ڕایگەیاند كه‌  فڕۆکەیەک له‌ هاوکاریی ڕەوانەی لوبنان کردووە كه‌ پێكهاتوه‌ لە تیمی پزیشکی و نەشتەرگەری و پێداویستیی پزیشکی.

لە دوای تەقینەوەکانی ئێوارەی دوێنێی بەیروتی پایتەختی لوبنان، مستەفا کازمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، پشتیوانی و هەوخەمی عێراقی بۆ گەل و حکومەتی لوبنانی ڕاگەیاند.

دواتر نوسینگەی کازمی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دوێنێی رایگه‌یاند كه‌ "حکومەتی عیراق بەڵێنی داوە فڕۆکەیەک هاوکاریی پزیشکی و پێداویستیی فریاگوزاری و تیمی پزیشکی و نەشتەرگەری ڕەوانەی لوبنان بکات".

سه‌رله‌ ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له‌ دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه‌ كه‌ زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ دوو هه‌زار و 700 تۆن له‌ مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له‌ كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه‌، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت‌.


AM:11:54:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت