فەرمانگەیەكی سلێمانی روونكردنەوە سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی دەوامیان دەدات


وێستگە نیوز-
دادگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە 5ی ئاب دەوامی فەرمی دەست پێدەكەنەوە.

دادگای سلێمانی لەفەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە، ئاگاداری هەموو لایەك دەكەنەوە كە رۆژی چوارشەممە 5ی ئابی 2020 دەوامی فەرمی فەرمانگەكەیان دەبێت.

پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی فەرمی راگەیاند كە لەڕۆژی 31ی تەموز دەستی پێكرد تا رۆژی 4ی ئاب، واتە رۆژی 5ی ئاب دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە. 


PM:10:48:03/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 6152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو