خەیری بۆزانی: چارەنووسی دوو ھەزار و ٨٦٩ رفێندراوی ئێزدی دیارنیە


وێستگە نیوز- رەڤەند گوھەرزی

بەرێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیەکانی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێم راگەیاند، لە ئەنجامی جینوساییدی ئێزدیەکان لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە شنگال ٦٠٠ ھەزار کەس ئاوارەبوون و چارەنووسی دوو ھەزار و ٨٦٩ رفێندراوی ئێزدی دیارنیە.

خەیری بۆزانی، بەرێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیەکانی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێم راگەیاند:" لە رۆژیەکەمی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال ١٢٩٣ کەس شەھیدکران و تا ئێستا ٨٣ گوری بە کوم لە شنگال و دەوورووبەری دوزراونەتەوە ".

وتیشی:" تا ئێستا ٧٤٥ منداڵ بێ سەمیان ماون ھەندێکیان بەبێ باوک و ھەندێش دایکیان نەماوە ھەندێکیشیان ھەردووکیان نەماون، ٦٤١٧ ژن و کچی ئێزدی لە جینوساییدی شنگال لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون".

بۆزانی ئاماژە بەوەشکرد، نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی توانیوون سێ ھەزار و ٥٣٠ کەس لە ھەردوو رەگەز رزگار بکەن و تا ئێستا چارەنووسی دوو ھەزار و ٨٦٩ کەسیش دیار نیە".

راشیگەیادووە، چەکدارانی داعش ٦٨ مەزارگەی ئێزدیەکان تەقێندراونەتەوە، سەرجەمی دوو ھەزار و ٨٦٩ کەس کە چارەنووسیان دیارنیە ١٣٠٨ لە رەگەزی مێ و ١٥٦١ رەگەزی نێر ".


PM:02:29:03/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت