به‌وێنه‌..له‌م شاره‌ی عیراق كاره‌ساتی ژینگه‌یی روویدا


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ شاری دیوانییه‌ی باشوری عیراق له‌ رووبارێكی پارێزگاكه‌دا مرداربوونه‌وه‌، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێن كه‌ ژه‌هر كراوه‌ته‌ ناو رووباره‌كه‌وه‌.

عه‌لی بدێری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی و ئابوور له‌ شاری دیوانییه‌ روویداوه‌ و به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست سه‌دان تۆن ماسی ژه‌هراوی كراون و له‌ناوبراون.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق وه‌زاره‌تی ناوخۆی تۆمه‌تبار كردوه‌ به‌وه‌ی نه‌یتوانیووه‌ رێگری له‌و كه‌سه‌ نه‌ناسراوانه‌ بكات كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ژه‌هریان كردوه‌ته‌ رووباره‌كه‌ی دوانییه‌ و بوونه‌ته‌هۆی مرداربوونه‌وه‌ی سه‌دان تۆن ماسی.


PM:02:00:03/08/2020








ئه‌م بابه‌ته 3308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت