به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی کوشتنی تۆڕێكی چوار كه‌سی له‌لايه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه
وێستگه نیوزـ
سوپای ئیسرائیل گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا چركه‌ساتی كوژرانی چوار كه‌س ده‌رده‌كه‌ون، سوپای ئه‌و وڵاته ده‌ڵێت چوار كه‌سه‌كه ویستویانه بۆمب له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سنوری دابنێن.
ئه‌فیخای ئه‌درعی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌مرۆ دووشه‌ممه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌و چوار كه‌سه، تۆڕێك بوون و ویستویانه له نزیك سنوری سوریا، بۆمبی چێندراو دابنێن.
ده‌شڵێت كه له زه‌وی و له ئاسمانه‌وه چوار كه‌سه‌كه ته‌قه‌یان لێكراوه و هه‌ر چواریان كوژراون.
AM:11:43:03/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 8024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت