سه‌رۆك كۆماری عیراق: ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێزدییه‌كان كرا جینۆسایدی مرۆڤایه‌تییه‌


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ساڵیادی‌ کۆمەڵکوژی‌ ئێزیدییەکان سەرۆک کۆماری‌ عیراق رایگەیاند، "ئەو تاوانەی‌ بەرامبەر بە ئێزیدییەکان لە شەنگال ئەنجامدرا تاوانێکە وەک جینۆسایدی‌ مرۆڤایەتی‌ هەژمار دەکرێت.  "، وتیشی كه‌ پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق پاڵه‌وانێتییان تۆمار كرد.
  
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری‌ عیراق لە ساڵیادی‌ کۆمەڵکوژی‌ ئێزیدییەکان پێشکەشی‌ کرد، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند "بیر و مەرامی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە تاوانكاری كۆمەڵكوژیی و سڕینەوەی ئێزدییەكان بووە لە بوون، بەڵام خۆڕاگری گەلەكەمان و یەكڕیزی و پێكەوەیی خەون و ئومێدی رەشی تیرۆرستانی لە گۆڕنا، كە هەرگیز ویژدانی نیشتمانی و مرۆڤایەتی ئەو تاوانە قێزەونانە لە یاد ناكات كەبەدەستی چەپەڵی داعش دەرهەق بە ئێزدییەكان كراوە، لە قێزەونیدا هەموو ئەو تاوانانەی تێپەڕاند كە مێژوو نوسیویەتییەوە هەر لە تاوانی كۆمەڵكوژی و لەناوبردن و تۆقاندن و كاولكردن كە لەسەر دەستی داگیركاران و بكوژان بە درێژایی چاخەكان كراوە".  
  
د.به‌رهه‌م ساڵم وتیشی "مێژوو بە ستایش و پێزانینەوە پاڵەوانێتی هێزە چەكدارەكانمان لەگەڵ پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و تەواوی گەلی عیراق تۆمار دەكات كە جەنگان و قوربانیاندا و خەباتیان كرد لە پێناو رزگاركردنی شار و گوندەكانمان، لە ناویشیاندا شەنگال كە بەمەش داستانی پاڵەوانیەتی نیشتمانیان تۆماركرد كە بووە مایەی چەسپاندنی هەستی یەكڕیزی و برایەتی، ھاوکات خەون و مەرامی تیرۆریستانی لە گۆڕ نا.  "
  
له‌ وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆماری عیراق داوایكرد پەلە بکرێت لە رێكخستنەوەی كارگێریی لە شەنگال و بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشكەشكردنی یارمەتی مادی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان لە پێناو گەڕانەوەیان لە كامپی ئاوارەكانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان كە بەم دواییانە پرۆسەی گەڕاندنەوەی‌ ئارەزوومەندانە دەستی پێكردوە.  
  
د.بەرهەم ساڵح، پشتیوانی و پاڵپشتی دوپاتکردەوە لە پێناو زامنكردنی كەشێكی لەبار لەبەرژەوەندی گەراندنەوەی پڕ شكۆ لە دۆخی پڕ ئارامی بۆ لێقەوماوان و ئەوانەی دەربەردبوون هەر لە ئێزدییەكان و ھەموو عیراقییەكانی‌ دیکە، كە دۆخی جەنگ و تیرۆیستان ناچاریكردن پەنا بەرنە بەر كۆچ.  
  
جه‌ختیشی لەسەر گرنگی لێپێچنەوە لە تاک بە تاکی ئەو کەسانە کردەوە کە سەببکار و كەمتەرخەم بوون لە هاتنەناوەوە و داگیركاری داعش بۆ شار و گوندەكان و بۆ ئەو زیانەشی لە رووی مادی و مەعنەوییەوە بە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان گەیشتووە كە شار و دانیشتوەكانی رووبەرڕووی داگیرکاری بوونەوە، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە كارەساتە جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە بە هەر شێوەیەك لە شێوەكان، هۆكارەكانی ئەم كارەساتانە هەرگیز رێگەی پێ‌ نەدرێ جارێکی دیکە سەر هەڵبدەنەوە.  


AM:10:34:03/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو