نزیکەی 10 هەزار گەشتیاری عەرەب هاتوونەتە سلێمانی


وێستگەنیوز- پشتیوان جەمال

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار سلێمانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ، نزیکەی 10 هەزار گەشتیاری عەرەب بەشێوەی تاک و خێزانی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هاتوونەتە سنوری پارێزگای سلێمانی.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، کە پاڵپشت بە ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار سلێمانی دەستیکەوتوە بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەجەژنی قورباندا، لەرۆژانی رابردوودا نزیکەی 10 هەزار گەشتیاری عەرەب بەشێوەک تاک واتە بەئۆتۆمبێلی خۆیان هاتونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی.

لە زانیارییەکاندا ئەوەش هاتوە، بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و وەک رێکارێکی خۆپارێزیش بۆ  ئەمساڵ جەژنی قوربان، رێگە بە هاتنی گەشتیار بەشێوەی گروپ نادرێت، ئەمە لەکاتێکدا دۆخی کۆرۆنا بەرەو کۆنترۆڵ ڕۆیشتووە، کاسبکارانی سلێمانیش لەهەموو کات زیاتر پێویستیان بەگەشتیارە.

ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە جەژنی رەمەزانی رابردوودا رێگە بە هاتنی گەشتیار نەدرا بێنە کوردستان، لە هەمانکاتیشدا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرابوو.


PM:02:28:01/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو