بەڤیدیۆ.. بەنداوێک لەناکاو دەڕوخێت و 600 ماڵ ژێرئاو دەکەون


وێسگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی سودان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند رۆژێکە باشوری وڵاتەکەیانی گرتوەتەوە بە سەدان ماڵ ژێرئاو کەوتون، بەنداوێکیش لە ویلایەتی "النيل الأزرق" روخاوە و بەهۆیەوە لانی کەم  600 ماڵ ژێرئاو کەوتون.

ئاژانسەکە لە هەواڵێکدا باسی لەوەشکردوە، ئەو بەنداوە بەشێوەیەکی لەناکاو روخاوە و توانای گلدانەوەی پێنج ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەبوە و لە سێ ئاڕاستەوە ناوچەی دانیشتوانی ژێرئاو خستوە، بەهۆیەشەوە مەترسی شەپۆلێکی فراوانی کۆچبەری دەکرێت.

ئەوەش هاتوە، هەروەها لە باکوری سودانیش شەپۆلێکی فراوانی باران بارین ناوچەکەی گرتوەتەوە و لەشاری أبو حمد لە پارێزگای نهر النيل کە دەکەوێتە دوری 538 کیلۆمەتر لە خەرتومی پایتەخت، سەدان ماڵ، خوێندنگە و شوێنی گشتی وێران بوون، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی ژمارەی ئاوارەبوون و قوربانییەکان ئاشکرابکات.



PM:02:06:01/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 7664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو